لە نەخشەیەکدا تەلەڤزیۆنی فەرمی رووسیا " Channel One" وردەکاری ھاویشتنی سێ موشەکی ئەتۆمی و مەوداکانیانی بۆسەر پاریس و لەندەن و بەرلین بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ھیچ کەسێک بە زیندووی ڕزگاری نابێت."

بەپێی نەخشەکە، مووشەکە ئەتۆمییەکانی رووسیا تەنیا بە ١٠٦ چرکە دەگەنە بەرلین، ھەروەھا بۆ گەیشتن بە پاریس ٢٠٠ چرکە و بۆ لەندەنیش ٢٠٢ چرکەیان پێدەچێت.

نزیکەی سێ مانگە رووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە و وڵاتانی ئەوروپا لە دژی مۆسکۆ، بەردەوام پاڵپشتی سەربازی پێشکەس بە ئۆکراین دەکەن.

لە سەرەتای دەستپێکی ھێرشەکانی رووسیاوە تاکو ٣٠ی مانگی نیسان، بەپێی ئاماری وڵاتی ئۆکراین زیاتر لە ٢٣ ھەزار و ٢٠٠ سەربازی روسیا کوژراون.