ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری سعودیە بۆ بەرپرسانی ڕیاز دووپاتکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندوون ئاسایش و سەقامگیری کەنداو بەشێکە لە سەقامگیری تورکیا.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعودیە دوای پێنج ساڵ لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ھات کە بەھۆی کوشتنی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعودیە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ سەریھەڵدا.