کریستۆڤەر بورگر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، سزای بەندکردنی عوسمان کاڤالا چالاکوانی مەدەنی لە تورکیا، پێشێلکارییەکی روونی پێوەرەکانی سەروەریی یاسا و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانە، کە پێویستە تورکیا وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا و باڵێوراو بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا پێوەیان پابەند بێت، وتیشی، پێویستە وڵاتانی تری ئەوروپا، ھاوشێوەی ئەڵمانیا داوای روونکردنەوە لە تورکیا بکەن و نیگەرانی خۆیان لەبارەی سزادانی عوسمان کاڤالا بەو وڵاتە بگەیەنن.

رۆژی دووشەممە دادگای ١٣ی ئیستەنبوڵ لەسەر دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی "گەزی پارک" لە ساڵی ٢٠١٣، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەر عوسمان کاڤالا چالاکوان و کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆندا سەپاند.