بە وتەی لێپرسراوانی کۆشکی سپی، سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریای باشور ماوەی ٤ ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ یون سوک یول سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەو وڵاتـە کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە ھەر لەو سەردانەدا بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی ژاپۆن و ئوستراڵیا و ھندستان کۆببێتەوە.

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بایدن پتەوکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و سیئۆل و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بە پشتگیریکردنی ئازادی و کرانەوە بەرەو  ھەردوو زەریای ھندی و ھێمن.

سەردانەکەی بایدن لە کاتێکدایە کە ھەڕەشەکانی کۆریای باکور و چین لەسەر ئاسایشی ھەرێمیی زیادیکردووە و کۆریای باکور چەندین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و موشەکی بالستی ئەنجامداوە.