لە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لێپرسراوانی ھەردوو وڵات ئاشکرایان کرد، ئەم ھەفتەیە خولێکی نوێی دانوستانی ستراتیژی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دەستپێدەکات و تێیدا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و بەرەنگاربونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێ دەکرێت، لە رۆژانی داھاتووشدا ئییال ھۆلاتا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەگاتە واشنتۆن و لەگەڵ جیک سۆلیڤان ھاوتا ئەمریکییەکەی لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.

شەوی رابردوو کۆشکی سپی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان بایدن و نەفتالی ئاشکراکرد کە تێیدا ئاستەنگە ھەرێمی و نێودەوڵەتییە ھاوبەشەکانیان تاوتوێکردوە.