عەلی موتەھەری بە ماڵپەڕی ئیسکا نیوزی راگەیاندووە، ئێران ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، ئامانجی ئەوە بووە بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری، چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت، بەڵام نەیتوانیوە ئەو نھێنییە بپارێزێت و راپۆرتەکان لەو باریەوە لەلایەن گروپە نەیارەکانی ئێرانەوە ئاشکرا کراون و بڵاوکراونەتەوە.

ئەم لێدوانەی موتەھەری کاردانەوەی لە ناوخۆی ئێران لێکەوتووەتەوە و لێپرسراوێکی  رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندوە، ھەرگیز بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی ئێران، لایەنگری سەربازیی نەبووە و ئەو جۆرە لێدوانانە یان لەڕوی بێ ئاگاییەوە دەردرێن، یاخود ئامانجی سیاسییان لەپشتە.