جێنیفەر گاڤیتۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە ئیدارەکەی، بە شێوەی دیپلۆماسی ھەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران دەدات، بەڵام ئەو ھێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لەناوخۆی عێراق ئەنجام دەردرێن، بە فەرمانی ئێران ئەنجام دەدرێن و ئەو کارانەش دەبنەھۆی ناسەقامگیری و پشێوی و لاوازبوونی حکومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ناتوانێت لەلایەک بانگەشەی دانوستان و رێگەچارەی دیپلۆماسی بکات و لەلایەکی تریش ھەوڵی نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی بدات، بۆیە دەبێت کۆتایی بە پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارەکان لە عێراق و ناوچەکە بھێنێت.