لە کۆبوونەوەیەکدا لە کێیڤ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لۆید ئۆستن بەڵێنیاندا بە زێلێنسکی بە گەڕاندنەوەی دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و ھەڵبژاردنی باڵیۆزێکی نوێی ئەمریکا بۆ ئۆکراین.

ھەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە مەبەستی سەردانیکردنی ئۆکراین گەیشتنە پۆڵەندا و دواتر ڕۆژی یەکشەممە گەیشتنە کیێڤ، لەوێ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئۆکراین کۆبوونەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، سەردانەکە بە مەبەستی پیشاندانی پشتگیری زیاتری وڵاتانی ڕۆژئاوا بووە بۆ ئۆکراین و بەرپرسەکانی ئەمریکا بەڵێنی پێدانی ٧١٣ ملیۆن دۆلاریان داوە بە حکومەتەکەی زێلێنسکی.

ئەم سەردانەی ئەمریکا لە ئاستێکی باڵادا ئاماژەیە بۆئەوەی تاڕادەی ڕەوشی ئەمنی ئۆکراین ئاساییبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە "پیشاندانی شکستی روسیایە لە ھێرشەکانی بۆسەر ئۆکراین."

روسیا ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی (دۆنباس و ماریۆپۆڵ) و ئەو ناوچانەی ھێزەکانی ئۆکراین لە بەرگریکردندان، چڕکردۆتەوە و ئۆکراینیش ھەوڵ دەدات ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا رازی بکات، چەک و کەولوپەلی سەربازیی زیاتر رەوانەی وڵاتەکەی بکەن.