لە سەعات ٨ی بەیانی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە و سەعات ٨ی شەو بەکاتی فەڕەنسا دەنگدان کۆتایی ھات، زیاتر لە ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار ھاووڵاتی فەڕەنسی مافی دەنگدانیان ھەبوو و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن ٥٨%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و سەرکەوتنی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی وڵاتەکەی مسۆگەر کردووە، لە بەرامبەریشدا مارین لوپێن ٤٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.

لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم سەرۆکی فەڕەنسایە بۆ دوو خولی لەسەریەک ببێتەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا.

لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا کە ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری ئێستای فەڕەنسا ٢٨%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا، لە بەرامبەردا مارین لوپێن ٢٤%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا.