بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن ٥٨٪ی دەنگەکان و ماری لۆپێن ٤٢٪ی دەنگەکانیان لە دووەم خول و قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بەدەستھێناوە.

لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەمە بۆ یەکەم جارە سەرۆککۆماری فەرەنسا دووبارە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی لە ھەڵبژاردن سەربکەوێت و بۆ دووەم خول ببێتەوە بە سەرۆک.

ماکرۆن لە ساڵی ٢٠١٧ وەک کاندیدی سەربەخۆ گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و لە ویلایەتی یەکەمی سەرۆکایەتیدا  روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بووەوە بەتایبەتی دوای بەرزکردنەوەی باجی سەر سوتەمەنی کە ئەوەش خۆپیشاندانی ھێلەک زەردەکانی لێکەوتەوە.

لێکەوتە ئابورییەکانی کۆرۆناش یەکێکی تر بوو لە ئاستەنگەکانی بەردەم دەسەڵاتی ماکرۆن کە بەھۆیەوە تا ئێستا ١٤٠ ھەزار فەڕەنسی گیانیان لەدەستداوە.