ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، سەربازگە ناوی گوانتەنامۆ وەنە، زۆربەی ئەوانەش کە چاوەڕوان دەکرێت لەو سەربازگەیە نیشتەجێ بکرێن، پەنابەرانی عێراق و سوریا و ئەریتریان و بەزۆریش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەنھان و ژن و منداڵیان نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنەکە پێکھاتووە لە بنکەیەکی کۆنی ھێزی ئاسمانی بەریتانیا و پەنابەرەکان بۆ ماوەی شەش مانگ  دەمێننەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش رایگەیاند، ئەو پلانە بە پێویست دەزانن، چونکە ئێستا نزیکەی ٣٧ ھەزار پەنابەر لە ھوتێلەکاندا نیشتەجێکراون، کە خەرجی ڕۆژانەیان نزیکەی ٥ ملیۆن جونەیھی ئستەرلینی لەسەر دەوڵەت دەکەوێت.

پلانی نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانە گوندنیشینانی ناوچەکەی نیگەران کردووە و وتوویانە، ناوچەکەیان توانای لە خۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نییە و کێشەیان بۆ دروست دەبێت.