عەلی حەمیە وەزیری کاروباری گشتی و گواستنەوەی لوبنانی رایگەیاندووە ، بەلەمێکی کۆچبەران لە بەندەری تەرابلوس نقومبووە کە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەری نایاسایی ھەڵگرتووە ، تا ئێستا ٤٥ کەس لە کۆچبەرەکان رزگارکراون و تەرمی ٩ کۆچبەریش دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان منداڵە ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کۆچبەرەکان زۆرینەیان سوری و لوبنانین ، ھەڵمەتەکانی گەڕانیش بەدوای ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا چارەنوسیان دیارنیە ، بەردەوامە .

بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی روبەرەی لوبنان دەبێتەوە ، ژمارەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە و ئاوارە سورییەکان کە ساڵانێک نیشتەجێی لوبنان بون لە زیادبووندایە و بە پێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و ٥٧٠ کەس بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێی دەریاوە لوبنانیان جێھێشتووە .