تەقینەوەکان لە گەڕەکێکی کابولی پایتەخت ڕوویانداوە  کە زۆرینەیان شیعە مەزھەبن و تاوەکو ئێستا ھیچ گروپێک بەرپرسیارێتی لە ھێرشەکان ڕانەگەیاندووە.

وتەبێژی پۆلیسی داشت بارچی ڕایگەیاند دوو بۆمببی چێندراو لەبەردەم قوتابخانەی دواناوەندی عەبدول رەحیم تەقیونەتەوە و قوتابخانەکە دەکەوێتە بەشی رۆژھەڵاتی کابول.

دووەم تەقینەوە دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بە شوێنەکە ڕوویداوە و پێدەچێت زۆربەی قوربانییەکان بەھۆی تەقینەوەی دووەمەوە بووبێت.

سەرچاوە پزیشکییەکان ئاشکرایان کردووە بریندارەکانی سیانیان برینەکانیان سووک بووە و دوای چارەسەر نەخۆشخانەیان جێھێشتوە و ئەوانی تریش لە ژێر چاودێری تەندروستییدان.