سوپای ئیسڕائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕێی موشەکەوە کارگەیەکی دروستکردنی چەکی بزوتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج، ئەوەش لە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بزوتنەکە لە غەززەوە موشەکێکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد بەڵام مووشەکەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسڕائیلەوە بەرپەچدرایەوە و کەوتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسڕائیلدا باس لەوەشکراوە کە ئیسڕائیل بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو پەلامارانەی لە غەززەوە ئەنجام دەدرێن، دەخاتە ئەستۆی بزوتنەوەی حەماس.

ھێرشە موشەکیەکەی شەوی ڕابردووی بزوتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل یەکەمین ھێرشی بزوتنەکەیە کە ئەمساڵ دژی ئیسڕائیل ئەنجامی دابێت، لە کاردانەوەی ئەو ھێرشانەشدا، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ھەردوولا کردوە دان بەخۆدا بگرن و ڕایگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ لایەنی ئیسڕائیلی و بزوتنەوەی حەمماس ئەنجامداوە بۆ ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە و ڕێگریکردن لە زیادبوونی ئالۆزییەکان.

بڕیاریشە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل بەڕێوەبچێت.