زیلینسکی دەستپێکردنی ھێرشی ڕووسیای لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
١٬١٣٢
"زیلینسکی" لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ڕووسیا ھێرشەکەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی "دۆنباس" دەستپێکردووە و ھێزێکی زۆریان ئامادە کردووە، جەختیشی کردەوە ھێزەکانی ئۆکراین بەرگری لە تەواوی خاکەکەیان دەکەن و دەستبەردار نابن.
ھاوکات "جۆن کێربی" وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، ڕووسیا ھێزی زیاتر کۆدەکاتەوە بۆ ھێرشەکەی لە "دۆنباس" و کاروانی ھاوکارییەکانی ئەمریکاش گەیشتووەتە سنورەکانی ئۆکراین.