(ئەندرێ سادوفی) سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ روسیا ھێرشی موشەکی بۆ سەر شاری لڤیڤ ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە و تیمەکانی فریاکەوتن رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتوەکان کراون.

(میخائیلۆ بۆدولیاک) راوێژکاری (ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاندوە، روسیا ٥ جار لە رێیی  موشەکەوە ژێرخانی شاری لڤیڤی کردۆتە ئامانج، لە شاری کیێڤیش دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، بەڵام تائێستا لێپرسراوانی شارەکە ھیچ زانیارییەکیان لەسەر تەقینەوەکان بڵاونەکردۆتەوە.