سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانی تاران و واشنتۆن بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەڕێی ئەنریکە مورا رێکخەری یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە و چەند پرسێک ماون لەسەریان رێکبکەون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامی دانوستانەکانی ڤییەننا نەرێنی نییە و سەرجەم بەشداربووانی دانوستانەکان ئەرکەکانی خۆیان بەباشیی ئەنجامداوە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکا دەکەن، بەڵام ئەو وڵاتە سیاسەتی  دواخستنی دانوستانەکانی گرتووەتەبەر.

خەتیب زادە راشیگەیاند، پرسی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران پەیوەندی بە وڵاتی سێیەم و ئەمریکاوە نییە و رێگەنادەن واشنتۆن دەستوەردان لەو بابەتەدا بکات.