ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە رێوڕەسمی بەرزراگرتنی رۆژی سوپا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی کەڵکی لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی وەرگرتووە و لە ئێستادا پیشەسازی سەربازیی ئێران لە باشترین ئاستدایە، بەشێوەیەک کە لە سەرتاسەری جیھان ناوبانگی دەرکردووە.

رەئیسی بە ئاماژەپێدان بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە رایگەیاند، ھێزە چەکدارەکانی ئێران بەوردی ئاگاداری جموجۆڵی ئیسرائیلن و ئەگەر بچوکترین جوڵە دژ بە گەلی ئێران بکات، ناوەندی ئیسرائیل دەبێتە ئامانجی ھێزەکانی ئێران و نایەڵن بە ئارامی بمێنێتەوە.