بە پێی راپۆرتێکی پێگەی میدیا باری فەرەنسی ، تۆمەتەکە لەلایەن نوسینگەی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی فێڵ ئاراستەی مارین لوپین کراوەو رەوانەی دادگاکراوە ، بە پێی ئەو تۆمەتەی خراوەتەپاڵی ، لوپین و ژمارەیەک کەسایەتی نزیکی ، بەھۆی ئەوەی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بون ، ٦٠٠ ھەزار یۆرۆیان لە سامانی گشتی بردووە و بۆ خەرجی تایبەتی بەکاریان ھێناوە .

رۆدۆلف بۆسلۆ پارێزەری لوپین لەبارەی ئەو تۆمەتەوە رایگەیاندووە، بەشێک لەو راپۆرتەی ئێستا بڵاوکراوەتەوە باس لە ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەکات و نیگەرانیشی دەربڕیوە لە شێوازی ھەڵوێستی نوسینگەی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی فێڵ و دوپاتیکردۆتەوە لوپین لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری فەرەنساوە بانگھێشت نەکراوە بۆ لێکڵینەوە .