سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سوید گفتوگۆی کردووە و باسیان لە فراوانکردنی سزاکانی سەر روسیا کردووە، وتیشی، رەوشی ماریۆپوڵ سەختە و بەھۆی گەمارۆی سوپای روسیاوە کەوتووتە ناو رەوشێکی نامرۆڤانەوە، کە بە ئەنقەست شارەکە لەناودەبات .

راشیگەیاند، بۆ راگرتنی وێرانبوونی ماریۆپوڵ دوو بژاردەیان لە بەردەمدایە، کە دۆست و ھاوپەیمانەکانی ئۆکراین چەکی قورس و فڕۆکەی پێویست بۆ ئۆکراین بنێرن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر ماریۆپوڵ، یاخود رێگەی دانوستان بگرنەبەر.