پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە شەش شاری باکوری کوردستان دوو ئۆپراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ١٠٥ کەس دەستیپێکرد و تا ئێستاش ٤٦ کەسیان دەستگیرکراون و ھەوڵی دەستگیرکردنی داواکراوەکانی دیکەش بەردەوامە.

زۆربەی دەستگیرکراوەکان سەر بە ھەدەپەن و ئەوکەسانەبوون کە ڕێکخەی ئاھەنگەکانی نەورۆز بوون لە باکوری کوردستان و ئەو کەسانەی پەیوەستن بە دۆسیەی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە نێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس ھەن.