جۆو بایدن لە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆزی ئاسمانی، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوەی ئایا ئیدارەکەی بە نیازە بەرپرسێکی باڵا ڕەوانەی ئۆکراین بکات، بایدن ڕایگەیاند، بەڵێ دەتوانن ئێستا ئەو بڕیارە بدەن.

کاتێکیش ڕۆژنامەنووسەکە پرسیارەکەی ئاڕاستەی بایدن کردووە، ئەویش ھەمان پرسیاری ئاڕاستە کردووەتەوە، کە ئایا ئامادەیە ئەو سەردانی ئۆکراین بکات، ڕۆژنامەنووسەکەش بە سەرۆکی ئەمریکای وتووەتەوە ئەی تۆ ئامادەی سەردانی کیێڤ بکەیت، بایدن وتوویەتی بەڵێ ئامادەم.

ئەوە یەکەم جار نییە سەرۆکی ئەمریکا باس لە سەردانیکردنی ئۆکراین دەکات، بەڵام ھێشتا ئەو قسانەی نەکردووەتە کردار.

لە مانگی ئازاری ڕابردووشدا لە میانی سەردانەکەی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا، جۆو بایدن خۆی بە دوور گرت لە سەردانیکردنی ئۆکراین، بەڵکو تەنھا سەردانی پۆڵەندای ھاوسێی کرد و چاوی بە پەنابەران کەوت.