بە پێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، روسیا ھێزێکی لە چەکدارانی سوریا ئامادە کردووە بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئۆکراین، ئاشکراشیکردوە، مانگی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی باڵای سەربازیی کە پێکھاتوو لە ئەفسەرانی فرقەی ٢٥ی سوپای سوریا و لیوای قودسی فەڵەستینی و کەتیبەکانی بەعس، سەردانی خۆرھەڵاتی ئۆکراینیان کردووە.

روانگەی سوری رونیشکردوە، تا ئێستا نزیکەی ٢٢ ھەزار چەکداری بەکرێگیراو ئامادە کراون بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئۆکراین.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیش بڵاویکردوە، نزیکەی ١٠٠ چەکداری بیانی "بەرەی نوسرە و حوراسولدین" کە پێشتر داعش بوون، لە ریفی ئیدلبەوە گواستراونەتە بۆ ئۆکراین بەمەبەستی شەڕکردن لە دژی روسیا.