رێکخراوی پاراستنی منداڵان و چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرایکردوە، لە کاتی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە، ٧٠٠ منداڵی کوڕ لە زیندانەکەدا بوون، بەڵام لە ئێستادا لانیکەم ١٠٠ منداڵیان بێسەروشوێنن، ئەوەش نیگەرانی بۆ رێکخراوەکە دروستکردوە.

دەشڵێت رەنگە ھەندێک لە حاڵەتەکان بچنە خانەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێوە.

ھێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران بووە ھۆی پێکدادانێکی توند لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بە ھۆیەوە، سەدان کەس کوژران. ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت چەند تیرۆریستێک توانیویانە ھەڵبێن.