سوپای پاسداران ھۆشداری دەدات
کوردسات نیوز
١ی نیسانی ٢٠٢٢
٣٬٦٢٥
لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩دا، سوپای پاسداران رایگەیاند، دواکەتوویی ئەمریکا دەربارەی پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانی جیھان، ھۆکارە بۆئەوەی دژی دامەزراوەیەکی جەماوەریی و شۆڕشگێڕی وەک سوپای پاسداران بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ھەموو دەستوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ئەو قەیران و کێشانەی، کە ڕوبەڕوی بووەتەوە، ئێران لەسەر ھەموو ئاستەکان، بە تایبەت ئاستی بەرگری دەستکەوتی مەزنی تۆمار کردووە.
سوپای پاسداران جەختیکردووەتەوە، دەستکەوتەکانی ئێران لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا، بوونەتە پاڵپشت و دیوارێکی بەھێز، بۆ بەرپەرچدانەوەی پلانی دوژمنان و ئێرانی زیاتر بەھێزتر کردووە، بۆیە وەڵامی وێرانکەریان دەبێت بۆ ھەر ھەڵەیەک لەبەرامبەر جیھانی ئیسلامی ئەنجام بدرێت.