زیلینسکی ڕایگەیاند، بە تاوانی ناپاکی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوچەی خێرسۆنی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە. 


وتیشی، کاتی ئەوەی بە دەستەوە نییە مامەڵە لەگەڵ  ھەموو ناپاکەکان بکات، بەڵام لە داھاتوودا یەک بە یەک سزای خۆیان وەردەگرن.


روونیشیکردەوە، ئەو دوو لێپرسراوە ناپاکییان لە بەرگریکردن لە ئۆکراین کردووە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.


لە دوای ھێرشەکەی ڕوسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، ئەوە یەکەمجارە زیلینسکی بە ئاشکرا دوورخستنەوەی دوو لێپرسراوی باڵای ئەمنی و بەرگری لە وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت.


لەسەر ئاستی مەیدانیش، سەرۆکی ئۆکراین ئاشکرایکرد، ڕەوشی ناوچەی دونباس زۆر سەختە و ڕوسیا سەرلەنوێ ھێزەکانی کۆکردووەتەوە لە دەوروبەری شاری ماریۆپۆڵی گەمارۆ دراو.