رۆژی شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پۆڵەندا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و  رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا نابێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە، لەو بارەیەوە کۆشکی سپیی ئەمریکا .

روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت، پوتن دەسەڵات بەسەر دراوسێکانی روسیا لە ناوچەکە بسەپێنێت.

ھاوکات دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنادات کە کێ لە روسیا لە دەسەڵاتدا بێت، بەڵکو ھاووڵاتیانی روسیا سەرۆکەکەیان ھەڵدەبژێرن.