عەبدوللەھیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، تا ئێستا چەند رێگرییەکی کەم لەبەردەم دوبارە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ماون ، کە یەکێکیان دەرنەھێنانی ناوی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆر.

ئاشکراشیکردوە فەرماندەکانی سوپای پاسداران داوایان لە لێپرسراوانی ئێران کردوە ئەو بابەتە نەکرێـتە رێگر لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی کە رێککەوتنەکە گرەنتی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڤییەنناوە کە بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەرێوەدەچن ، بۆ یەکەمین جارە ئێران دان بەوەدا دەنێت کە دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لە گرنگترین داواکارییەکانیەتی لە ڤییەننا  .