سەرۆکایەتیی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای روسیا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراین، لە ٢٤ی مانگی شوبات، ھەزار و ٣٥١ سەربازی روسیا کوژراون و سێ ھەزار و ٨٢٥ سەربازی تریش بریندار بوون، لە بەرامبەردا زیاتر لە ١٤ ھەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون و نزیکەی ١٦ ھەزاری تریش بریندار بوون.


لەبارەی زیانە لۆجستییەکانی سوپای ئۆکراینیشەوە رایگەیاند، ھێزەکانی روسیا ھەزار و ٥٨٧ تانک و زرێپۆش و ١١٢ فڕۆکەی جەنگی و ٣٦ ھێلیکۆپتەر و ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٤٨ سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ١١٧ راداری سوپای ئۆکراینیان لەناوبردووە و بەرەو پێشچوون لە قۆناغی یەکەمی ئامانجە سەرەکییەکانیان بەدیھاتووە.


رۆژی چوارشەممە پەیمانیی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" بڵاویکردەوە، لە چوار ھەفتەی رابردوودا حەوت بۆ ١٥ ھەزار سەربازی سوپای روسیا لە شەڕی ئۆکراین کوژراون.