وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوت و غاز.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدان بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی فاو و میسان و زیقار و بەغداد و زەرباتیە.
دەشڵێت، ئامانج لەو گرێبەستە زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرھەمھێنانی ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا وەزارەتی نەوت قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدانی لە ٢٩ کێڵگەی نەوتی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و جیھانیەکان راگەیاند.