بایدن شەوی رابردوو گەیشتە "برۆکسل" و بەشداری لە لوتکەی ناتۆ و لوتکەی جی ٧ و یەکێتی ئەوروپا دەکات، لە ھەر سێ لوتکەکەشدا تاوتوێی چۆنیەتی رووبەرووبونەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەکرێت. 


بایدن بەر لە گەیشتنی بۆ برۆکسل رایگەیاند، پیشانی دەدەن کە وڵاتانی خۆرئاوا یەکگرتوون لە بەرگری کردن لە دیموکراسییەت و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا ناتوانێت دابەشیان بکات، چونکە لە ھەموو کات بەھێزترن.


رۆژنامە ئەمریکییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، بایدن لە برۆکسل زنجیرەیەک سزای تر بەسەر ئابوری روسیا دەسەپێنێت، کە کۆمەڵەی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.