حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا بینرا کە ئیسڕائیلییەکان بەردەوام لە ھەڵسەنگاندنەکانیاندا ھەڵە دەکەن و بە چ شێوەیەک کەوتنەبەر ھێرشی موشەکیی و زیانیان بەرکەوت.

وتیشی، ھۆشداری بە ئیسڕائیلییەکان دەدەن و داوایان لێدەکەن، دەست لە کردەوە شەڕانگێزییەکانیان ھەڵبگرن، ئەگەر نا تەواوی ئەو دەرچانە دادەخەن کە لە جیھاندا بە ڕووی ئیسڕائیل کراونەتەوە.

سەلامی دووپاتیشیکردەوە، پێویستە ئیسڕائیل ئاگاداری ئەو بابەتە بێت کە ئەوان تەنھا ڕێوڕەسم بۆ بە خاک سپاردنی شەھیدەکانیان ئەنجام نادەن، بەڵکو دەستبەجێ تۆڵەیان دەکەنەوە و ئەوەش پەیامێکی جددییە کە ئەگەر دووبارە بێتەوە، جارێکی تر دەکەونە بەر ھێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران.