ئەردۆغان داوا دەکات دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٢٦٣
"ئەردۆغان" لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ "مارک روتە" سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا لە "ئەنقەرە" رایگەیاند، پێشبینی دەکەن یەکێتی ئەوروپا بەمنزیکانە وەرزێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە ، وتیشی تورکیا رۆڵی گرنگی ھەیە لە گرفتە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنیاندا، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو دانوستانانە دەستپێبکەنەوە.
دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کێشەی تێکەوت، چونکە "برۆکسل" پێیوایە "ئەنقەرە" مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەھاکانی یەکێتییەکە پێشێل دەکات.