نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ئەستۆی ئێرانە کە پێدەچێت بڕیارێکی قورس بێت بۆ ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک بابەتی گرنگ  ماون کە گفتوگۆکردن لەسەریان بەردەوامە و تا ئێستاش گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی یەکلا نەبووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژ پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا نیەتی پاکی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پیشان بدات.