بە گوتەی پوتن، ئۆکراین ھەڕەشەیە بۆسەر ڕووسیا و لە شەڕ دژی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو ھەڕەشەیە لەسەر مۆسکۆ نامێنێت و دەڕەوێتەوە. ئۆکراین و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە.


لەکاتی وتاردان بۆ ژمارەیەک فرۆکەوان لە مۆسکۆ پوتن ڕایگەیاند "ئەم گەمارۆیانە کە دەسەپێنرێن وەک ڕاگەیاندنی شەڕە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ھێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە."


١٠ ڕۆژە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سەدان ھەزار کەس ئاوارەبوون و وڵاتانی ڕۆژئاوا گەمارۆ و سزای ئابووری تووندیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.


پوتین ھۆشداریدەدات دژی ھەر ھەوڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین و دەڵێن ئەمە ڕووسیا پەلکێشی ڕوبەڕووبوونەوەی سەربازی دەکات و دەرئانجامی کارەساتباری دەبێت.