عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەكاونتێك بە زمانی عیبری بۆ ئیسرائیلییەكان دروستدەكات و یەكەم پەیامیشی تێدا بڵاوكردەوە.

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ئەكاونتێكی بە زمانی عیبری داناو لە یەكەم پەیامیدا بە زمانی عیبری نوسی، بە ناوی خودای میهرەبان.

ڕێبەری باڵای ئێران خاوەنی كۆمەڵێك ئەكاونتی فەرمییە لەسەر ئێكس بە زمانە جیاوازەكان، لەوانەش فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و پێشتریش بە زمانی عیبری تویتێكی كردبوو و پەیامی ئاراستەی ئیسرائیل كردبوو.

پەیامەكەی خامنەیی هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەكانی هەردوو وڵات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری یەكتر بەتایبەت دوای شەڕی حزبوڵا و ئیسرائیل و هێرشەكەی تەلئەبیب بۆسەر تاران و چەند شارێكی ئێران لە شەوی ٢٦ی ئەم مانگەدا.