بانکی نێودەوڵەتی پێدانی قەرز بە ئۆکراین تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٨٠
"دەیڤد ماڵپاس" سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی پڕۆگرامێک تاوتوێ دەکات بۆ پێدانی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی پشتیوانی بە ئۆکراین، کە تا کۆتایی ئەم مانگە خەرج بکرێت.
ڕاشیگەیاند، کار دەکەن لەسەر پڕۆژە نوێیەکان و بنیاتنانەوەی ئەو پڕۆژانەی تر کە ھەیە، بۆ دابینکردنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراین.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەیڤد ماڵپاس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پاکێجێکی پشتیوانی بە قەبارەی ٣ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراین ئامادە دەکەن.