یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری ناتۆ لە کۆنفرانسێکیدا رایگەیاند، ھێرشەکەی روسیا بۆسەر ئۆکراین کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ دەبێت، بەڵام ناچنە شەڕەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە.


سکرتێرەکەی ناتۆ داوا لە پوتن دەکات ھێرشەکانی رابگرێت و  دانوستان بکات لەگەڵ ئۆکراین .


وتیشی، ئەوەی لە ئۆکراین روودەدات جێگەی قبوڵکردن نییە و کارەساتە و رەنگە روسیا ھێرشبکاتە سەر وڵاتی تر و بە ئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکان مەترسیدارە، ئەگەر روسیا ئۆکراین داگیربکات باجی قورس دەدات.


راشیگەیاند، توانای بەرگری سوپای ئۆکراین زیاتر بووە و  ھاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراین زیاتر دەکەن.


ئاشکراشیکرد، روسیا نەیتوانیوە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پەرتەوازە بکات، بەڵام ناتوانن ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین دروستبکەن و سزاکانیان بۆسەر ئەو وڵاتەش زیاتر دەکەن.