بۆریس جۆنسن لە بارەی بۆردومانکردنی وێستگەکەوە پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کرد و دواتریش داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد. جۆنسن دەشڵێت، ھەموو ھەوڵیک دەدەن ڕەوشەکە لەوەی ئێستا خراپتر نەبێت.

وەزیری وزەی ئەمریکاش دڵنیایی دەدات، کە کورە ئەتۆمییەکانی وێستگەکە بە باشی پارێزراون. ھاوکات جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لێپرسراوی دەزگای ئەتۆمی کۆبووەتەوە و داوای زانیاری لێکردووە لە بارەی مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیای ئۆکراین. دوای بۆردومانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین لێدراوەتەوە.