یەکێتی ئەوروپا: تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئۆکراینی ڕوویان لە وڵاتانی یەکێتیەکە کردووە
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٩١
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٩١
وەزیری بەرگری ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل و پشتگیری واشنتۆنیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتدەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لوید ئۆستن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یوئاف گالانت ئەنجامداوە و تێیدا هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوتوێكراوە. ئۆستن پابەندبونی ئەمریكای بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دواپاتكردوەتەوە و رایگەیاندوە تەلئەبیب مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات، هەروەها
هۆشداری داوەتە ئێران لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل و رایگەیاندووە، نابێت تاران هەڵەی وەڵامدانەوەی هێرشەكە ئەنجام بدات.
حزبوڵای لوبنان داوا لە دانیشتوانی زیاتر لە 20 كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل دەكات دەستبەجێ ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.
حزبوڵا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە، ئەو ناوچانە لە نیشتەجێبونەوە گۆڕاون بۆ ناوچەی سەربازی و جێگیربوونی هێزەكانی ئیسرائیل كە لێیانەوە هێرش دەكرێتە سەر لوبنان.
جەخت لەوەشدەكاتەوە، ئەو ناوچانە دەبنە ئامانجی هێزی ئاسمانی و مووشەكی حزبوڵا بۆ لەمەودوا.
ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژانە سوپای ئیسرائیل دانیشتوانی باشوری لوبنان ئاگاداردەكاتەوە بۆ چۆڵكردنی شوێنەكانیان پێش ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكان بۆسەریان، حزبوڵاش بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی ئیسرائیل.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەكاونتێك بە زمانی عیبری بۆ ئیسرائیلییەكان دروستدەكات و یەكەم پەیامیشی تێدا بڵاوكردەوە.
دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ئەكاونتێكی بە زمانی عیبری داناو لە یەكەم پەیامیدا بە زمانی عیبری نوسی، بە ناوی خودای میهرەبان.
ڕێبەری باڵای ئێران خاوەنی كۆمەڵێك ئەكاونتی فەرمییە لەسەر ئێكس بە زمانە جیاوازەكان، لەوانەش فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و پێشتریش بە زمانی عیبری تویتێكی كردبوو و پەیامی ئاراستەی ئیسرائیل كردبوو.
پەیامەكەی خامنەیی هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەكانی هەردوو وڵات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری یەكتر بەتایبەت دوای شەڕی حزبوڵا و ئیسرائیل و هێرشەكەی تەلئەبیب بۆسەر تاران و چەند شارێكی ئێران لە شەوی ٢٦ی ئەم مانگەدا.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.