رافاییل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە پێشکەوتدایە و شەڕی ئۆکراین و روسیا کاریگەری لەسەر ئەو دانوستانانە دروست ناکات. 


میدیاکانیش رایانگەیاندووە، سەردانەکەی گروسی ھاوکار دەبێت لە دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ بابەتە ھەڵپەسێردراوەکان. 


سەردانەکەی گروسی لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە قۆناغی کۆتاییدایە، لایەنی ئێرانیش جەختدەکاتەوە لەوەی ھیچ رێککەوتنێک ناکرێت ئەگەر بابەتە ھەڵپەسەردراوەکان چارەسەر نەکرێن، کە سزاکان و پێدانی گرەنتی و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەگرێتەوە.