وەزارەتی بەرگری ئۆکراین بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمین جار روسیا دانیناوە بە زیانە گیانییەکانی بەھۆی شەڕەکەوە و کوژرانی ٤٩٨ سەربازی روسی و برینداربوونی ھەزار و ٥٩٧ی تری راگەیاندووە. 


ھاوکات ئیسپانیا بڕیاری داوەی چەکی ھێرشبەری تر رەوانەی ئۆکراین بکات و ئیدارەی ئەمریکاش تاوتوێی سزادانی ھەر وڵاتێک دەکات، کە نیازی ھاوکاری کردنی روسیایان ھەیە. 


ھەر لە چوارچێوەی کاردانەوەداندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە روسیا کردووە خوێن رشتن رابگرن و ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە، یەکێتی ئەوروپاش حەوت بانکی روسیای لە سیستمی سویفت دەرکرد.


بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لەسەرەتای شەڕەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون و لێپرسراوانی پۆڵەنداش ھۆشداری دەدەن لە رەوشی مرۆیی پەنابەرانی ئۆکراین لەو وڵاتە.