"بایدن" لە وتارێکیدا زۆرترین ھێرشی کردە سەر ھاوتا روسییەکەی و رایگەیاند، کایەی ئاسمانی ئەمریکایان بەڕووی فڕۆکەکانی روسیا داخستووە و سزای زیاتریشیان بۆ سەر "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادە کردووە.

"بایدن" "پوتن"ی بە دیکتاتۆری روسی وەسف کرد و وتی لە ئێستادا لە ھەموو کات زیاتر لە جیھان دابڕاوە و ئابوری وڵاتەکەی و بەھای دراوەکەی روبەڕووی داڕمان بووەتەوە، وتیشی جەنگی "پوتن" بۆ سەر ئۆکراین پلان بۆ داڕێژراو بووە و ناتۆ و وڵاتانی خۆرئاوا ئامادەکارییان بۆی کردووە. 

سەبارەت بە ئۆکراینیش وتی، ھێزەکانی ئەمریکا ناچنە ناو جەنگەوە بەڵام توانای ناتۆ پتەوتر دەکەن، تەرخان کردنی یەک ملیار دۆلاریشی بۆ ئۆکراین راگەیاند.