پەرلەمانی تورکیا مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا درێژکردەوە و بڕیاریدا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەم دوو وڵاتە بۆ دوو ساڵی تر بەردەوام بن، بەپێی بڕیارەکەش، سوپای تورکیا دەتوانێت تا دوو ساڵی تر و ھەرکاتێک بەپێویستی بزانێت لەم دوو وڵاتەدا ھێرشی سەربازی ئەنجام بدات.
پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست و پارتی باش بە بەڵی دەنگیان دا و پارتی گەلی کۆماری و پارتی دیموکراتی  گەلان "ھەدەپە"ش بە نەخێر دەنگیان دا.