ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، ئێران دەستیکردووە بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی زیاتر لە ٢٠٪ لە وێستگەی "نەتەنز"، کە ئەو ھەنگاوەش لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە ئیدانە دەکرێت.


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ھەنگاوانەی "تاران" وایان لێدەکات زیاتر چاودێری ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن و پشکنینەکانیان زیاتر بکەن. 


تا ئێستاش ئێران وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لە "ڤییەنا" ڕانەگەیاندووە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش دەڵێن دەرفەتی بەردەم "ئێران" بۆ ئەو دانوستانە تا ھەتایە بە کراوەیی نامێنێتەوە.