ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سوریا دەدات، بە پێی پڕۆژە یاساکە کە ھەفتەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئاڕاستەی پەرلەمان کرا، مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا و دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ناردنی ئەو ھێزانە بۆ جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، تاکو دوو ساڵی تر درێژدەکرێتەوە.


ھەرچەندە پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" و پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، دژایەتی پڕۆژە یاساکە دەکەن و دەنگی پێنادەن، بەڵام تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە ئەگەرێکی بەھێزە، چونکە ھەر یەکە لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار "ئاکەپە" و پارتی بزوتەوەی نەتەوەپەرست "مەھەپە" و "ئی پارت"، دەنگ بە پڕۆژە یاساکە دەدەن.