ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەچووە و كەمترین ساختەكاری تێداكراوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان كێشەكانیان وەلا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن كە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت.
ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریشی داوە لەو هەڕەشانەی ئاراستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكرێت و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردویەتی، تەنها هاوكاریكردنی حكومەت و گەلی عێراق بووە و ناڕەوایە هەڕەشەی لێبكرێت و بە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمەتبار بكرێت.