موراد قەریلان: پێویستە ئەمریکا و ئەوروپا ھەرەشەکانی تورکیا ڕابگرن
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٥٧٩
(موراد قەرەیلان) ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ھاوکارییەکانیان بۆ پشتیوانی سوپای تورکیا ڕابگرن.
وتیشی، ھاوپەیمانی ناتۆ ڕۆڵێکی نەرێنیان ھەیە لە بەرامبەر دۆسیەی ڕۆژئاڤای کوردستان و بە ناڕاستەوخۆ ھاوکاری سوپای تورکیا دەکەن.
بە وتەی قەرەیلان ھاوکاری ناتۆ بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناتۆ، بەرژەوەندی سیاسی و ئابوریان لەگەڵ تورکیا ھەیە.