نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە سەبارەت بە ئەگەری ھێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئامانجی تورکیا لەناوبردنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانەیە، وتیشی ئەو شەڕە ھاوشێوەی شەڕەکانی پیشوو نییە و ئەمجارە بە ھەموو توانایەکیانەوە بەرگری لە خۆیان و نیشتمانەکەیان دەکەن.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل راشیگەیاند، لەکاتێکدا ئەوان بەردەوامن لە شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش و گروپە توندڕەوەکان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەبیانوی جۆراوجۆر دەیەوێت ھێرش بکاتە سەریان و دەستکەوتەکانیان لە ناوچەکە لەناو ببات.