"رافائێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆست رایگەیاندووە، پرسی گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێکەوتننامەی ئەتۆمی، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا دەچێتە قۆناغێکی چارەنوسسازەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بانگھێشتی کردووە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، لە چەند رۆژی داھاتوودا سەردانی تاران بکات.
رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکردووە، بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، سەبارەت بە بەربەستەکانی بەردەم ئاژانسەکە بۆ چاودێریکردنی ناوەندە ئەتۆمییەکان و کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوانیان، لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران، گفتوگۆ بکات.